ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێر بە رێژەی ٪١.٤٦ بەرزبووەوە و نرخی یەک ئۆنسەی زێر بە هەزار و ٧٧٩ دۆلاری ئەمەریکی مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی هەر گرامێك زێر بە ٥٧ دۆلار و ٢١ سەنت و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ هەزار و ٢٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە بازاڕەکانی جیهاندا.
هاوکات، نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى کوردستان بەراورد
بە چەند ڕۆژی پێشوو بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بەم جۆرە بووە:
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٧ هەزار دینارە.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٠ هەزار دینارە.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٥ هەزار دینارە.