جۆن كێربی، وتهبێژی وهزارهتی بهرگریی ئهمەریكا رایگەیاند، ئۆپهراسیۆنی دهربازكردنی كارمهندانی باڵیۆزخانهی وڵاتهكهی له كابوڵ دهستپێكردووه و جهختی لهوهش كردهوه سهربازهكان لە ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك بکرێتە سەریان.
ئاماژەی بەوەشداوە، سێ یەکەی سوپای ئەمەریکا بۆ رزگاکردنی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی بەرەو کابول بەرێکەوتوون و هەفتەی داهاتوو دەست بە ئەرکەکانیان دەکەن.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، رێوشوێنی ئەمنی پێویست لە کابولی
پایتەختی ئەفغانستان گیراوەتەبەر و سەربازەکان لەهەر پەلامارێكدا بۆسەریان مافی وەڵامدانەوەیان
هەیە.
باسی لەوەشکردووە، ئەمریکا ئەرکەکانی لە دوای
١١ی سێپتەمبەر ئەنجامداوە و بەشێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی بە تواناکای رێخراوی قاعیدە
کردووە و دۆخی دژ بە ئەمەریکایان لەو وڵاتەدا نەهێشتووە.
راشیگەیاند، لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا ئەمەریکا
پشتوانی حکومەتی کابولی کردووە و پێویستە حکومەت سوربێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی بزووتنەوەی
تاڵیبان، بەڵام کاری لە پێشینەوەی واشنتۆن لە ئێستادا تەنیا دەربازکردنی کارمەندەکانی
باڵیۆزخانەکەیی و کشانەوەی سەربازەکانیەتی.
جۆن کێربی جەختی لە پێویستی بەشداریکردنی بزوتنەوەی
تاڵیبان کرد لە دانوستانەکان بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجێکی سیاسی بۆ ئەفغانستان.
لە ٢٠ی مانگی رابردوو، هێزەکانی ئەمەریکا سەرجەم
هێزە شەڕکەرەکانیان لە دوای ٢٠ ساڵ لە ئەفغانستان کشاندەوە و دواتریش هەریەک لە ئەڵمانیا
و ئیتاڵیا هێزەکانیان لەو وڵاتەوە گەڕاندەوە وڵاتەکەیان، دوای ئەوەش شەڕ و پێکدادان
لە نێوان هێزەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان دەستیپێکرد و تاڵیبان چەندین
ناوچەی کۆنتڕۆڵ کردەوە.