له ئه‌نجامی هه‌ڵدێرانی پاسێك له شارۆچكه‌ی سارز سه‌ر به قایسه‌ری، به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ٢٩ كه‌س برینداربوون.
به پێی زانیارییه‌كان رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان قایسه‌ری-مه‌رەش روویداوه.
دوای گه‌یشتنی زانیاریی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه،
هێزه‌كانی پۆلیس و جه‌ندرمه، تیمه‌كانی ته‌ندروستیی و ئاگركوێژنهوه ره‌وانه‌ی
ناوچه‌كه كران.
به‌پێی زانیاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان، له
ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا ٢٩ كه‌س برینداربوون.
برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گوازرانه‌وه و ئه‌وانه‌شی
به سه‌ختی بریندار بوون، دوای فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی به هێلیكۆپته‌ری ئامبوڵانس
ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوه‌ندی قایسه‌ری كران.
سه‌رنشینانی پاسه‌كه قوتابیان و خوێندكارانی كۆرسی
فێربوونی قورئان بوون و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتێک بۆ ئیستانبوڵ به‌رێگاوه
بوون.