سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزیدا جێگیر بووە

AM:06:13:13/07/2021

5344 جار خوێندراوەتەوە

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٧٥ دۆلار و ٣٨ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزی.


نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٧٥ دۆلار و ٣٨ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزی.

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٧٤ دۆلار ٣٦سەنت.

رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری