بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی ئاگرەکەی زیقار گەیشتووەتە ٣٨ کەس و دوو لەو کەسانەشی گیانیان لەدەستداوە، کارمەندی نەخۆشخانەکەن.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی
عێراق، ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی ئاگرەکەی زیقار گەیشتووەتە ٣٨ کەس و دوو لەو
کەسانەشی گیانیان لەدەستداوە، کارمەندی نەخۆشخانەکەن.
لە ئێستادا باری نائاسایی لە پارێزگاکە
راگەیاندراوە و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بەرەو پارێزگاکە بەرێکەوتووە.
لە ئێستادا تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە سەرقاڵی
کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی تەقینی بتڵی
ئۆکسجینەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە، بەڵام نازانرێت کە هۆکاری تەقینی بتڵەکە چییە.
هێشتا ژمارەی بریندارەکان روون نییە و
زیاتر لە ٣٠ نەخۆشیش لە نەخۆشخانەکەدا رزگارکراو.
نەخۆشخانەی ئیمام حسێن لە زیقار تایبەتە بە
توشبووانی نەخۆشانی کۆرۆنا.