سەردێڕ:

نرخی زێر بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

PM:12:05:13/08/2021

14208 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێر بە رێژەی ٠،١٧% بەرزبووەوە و نرخی یەک ئۆنسەی زێر بە هەزار و ٧٥٧ دۆلاری ئەمەریکی مامەڵەی پێوەکرا.


نرخی هەر گرامێك زێر بە ٥٦ دۆلار و ٤٩ سەنت و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ هەزار و ٤٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

هاوکات، نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى کوردستان بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینوە و نرخى یەک مستقاڵ زێڕى عەیارە ١٨ بە ٣١٣ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەمە لەکاتێکدا دوێنێ پێنچشەممە نرخى یەک مستقاڵ زێڕى عەیارە ١٨ بە ٣٠٨ هەزار دیناربوو.

نرخى ئەمڕۆى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەم جۆرەیە:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٣ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٧ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٥ هەزار دینارە.













گەلەری