ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە زیقار کەوتەوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٠ کەسیش بریندارن.
ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە زیقار کەوتەوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٠ کەسیش بریندارن.
کەمێک پێش ئێستا پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن کە تایبەتە بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە پارێزگای زیقار کەوتەوە، کە هێشتا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆش ئاگر لەنێو باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی کەوتەوە و سەرباری زیانە ماددییەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.