سەردێڕ:

کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق کرایە ئامانج

AM:10:09:13/08/2021

2692 جار خوێندراوەتەوە

بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھاوپەیمانان لە پارێزگای بابلی باشوری عێراقدا تەقییەوە.


میدیا عێراقییەکان لە زاری چاوگێک لە پۆلیسی پارێزگای بابلەوە رایانگەیاندووە، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەسەر رێگای خێرای نێوان هەردوو پارێزگای بابل و دیوانییە ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە زیانی بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە گەیاندووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

هاوکات، تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

لە ماوەی رابردووشدا، چەند جارێک بنکەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق کراوەتە ئامانج، واشنتنیش هێزە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار دەکات.













گەلەری