بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی رایگەیاند، پێش جه‌ژن هه‌موو مووچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌شكرێت و بەنیازن جارێکی دیکە پەنابەرنەوە بۆ دروستکردن و پێدانی کارت بۆ موچەی خانەنشینان. دەشڵێت، "پێشتر موچەی خانەنشینان بە کارت دابەشکراوە، بەڵام بەهۆکاری مایەپوچبوونی بانکی وەرکا پرۆسەکە شکستیهێنا".
ئاراس غەریب بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، پێش جه‌ژن هه‌موو مووچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌شكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، "ئێمه
له‌پێش به‌غداده‌وه موچەی خانەنشینیان به كارت دابەشدەکرد، به‌ڵام شکستیهێنا هێنا،
چونكه بانكی وه‌ركا مایه‌پووچبوو، به‌نیازین جارێكی تر په‌نابه‌رینه‌وه بۆ
دروستكردنی كارت بۆ موچەی خانەنشینان".
دەشڵێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
ئەوانە لیستی موچه‌ی خانه‌نشینانه ده‌ینێرن بۆ بانكه‌كان به ره‌سیدی بانكه‌كه‌وه
ئیتر بانكی ناوه‌ند و بانكی هه‌رێم پارە بۆ بانكه‌كان دەنێرن، پاره لای ئەوان نییه،
بەڵکو ته‌نها لیستی موچه‌یان له‌لایه.
پێشتر، حازم ئیسماعیل گۆران
بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند،
"ئێستا خەریکین وەک بەغداد کارتی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان دروست بکەین، هەوڵمانداوە
هه‌ر خانه‌نشینانێك كارتی خۆی هه‌بێت و بتوانێت سه‌ردانی هه‌ر شوێنێك بكات پارەکەی
رابکێشێت".
ئەوەشی خستبووەڕوو، هه‌ندێك ئامێر و میکانیزم داده‌نرێت كه ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه
دروست نه‌بێت و خانه‌نشینان بتوانن به كارت موچه‌كانیان وه‌ربگرن.
وتبوشی، ئومێده‌وارن ئه‌مساڵ
٢٠٢٢ دابەشکردنی موچە بە ئەلیکترۆنی بەسەر خانەنشیناندا جێبه‌جێ بكرێت كه حكومه‌ت
له‌و هه‌وڵەدایه‌دا.