سەردێڕ:

بۆچی ئەمڕۆ لە هەندێک لە بانکەکان موچە دابەشنەکرا؟

PM:02:00:07/07/2022

7024 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گرفتی دابەشنەکردنی موچە پەیوەندی بە نەبوونی پارەوە نییە و کێشەکە لە ریزبەندی دابەشکردنی موچەکەدا بووە.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا پارەی تەواو بۆ دابەشکردنی موچە لەبەردەستدایە و ئەو گرفتەی دروستبووە پەیوەندی بە نەبوونی پارەوە نییە.

باسی لەوەشکرد، گرفتەە بەهۆی ریزبەندی دابەشکردنی موچەکەوە هەبووە، بەتایبەت لە بانکی حەمرین لە هەولێر، کە بەپێی ریزبەندییەکەی بانکەکە رایگەیاندووە، بۆ دروستنەبوونی قەرەباڵغی رۆژی موچەی هەزار و ٥٠ خانەنشین دابەشدەکرێت، بەڵام سەرجەم خانەنشینان لەیەک رۆژدا رۆیشتوون بۆیە ئەو گرفتە دروستبووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، لە بانکەکە چاوەڕێی بڕیار دەکەن، ئەگەر بڕیاریان بۆ بچێت بۆ دەوامکردن، ئەوا سبەینێش دەوام دەکەن و دابەشکردنەکە کۆتایی پێدێت.

وتیشی، ئەگەر بەو جۆرە نەبێت، ئەوا دابەشکردنی ئەو موچەیەی کە ماوە دەکەویتە دوای جەژن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە چەند بانکێک گرفتی دابەشکردنی موچە دروستبوو و قوبادی جەلیزادە، کە دادوەرێکی خانەنشینکراوە رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە بانک پێیان وتووم، پارە نەماوە." ئاماژەی بەوەشکردبوو، کە خانەنشینان دەتوانن بچنە دادگا و سکاڵا تۆماربکەن لەسەر مافە زەوتکراوەکانیان.

هێرش قادر، هەولێر

هـ.ئـ













گەلەری