ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەی زێر لەبازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەراورد بە دوێنێ دابەزی و هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٧٤٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ هەر ئۆنسەیەک بەرامبەر بە هەزار و ٧٦٤ دۆلار بوو.
نرخی یەک گرام زێڕیش بە ٥٦ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ هەزار و ٢٥ دۆلارە.
هاوکات، نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزینی زیاتری تۆمارکردووە و بەمجۆرەیە:
زێڕی عەیار ١٨ به ٣١٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢١ به ٣٦٦ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٨٣ هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٨ هەزار دینارە.
ل.ل