سەردێڕ:

بەهای یۆرۆ دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد

AM:10:24:07/07/2022

24828 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەهای یۆرۆ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٠٢ دۆلاری ئەمریکی بەمەش نرخی یۆرۆ نزیکبووەتەوە لە دۆلاری ئەمریکی و پێشبینی دابەزینی زیاتریش دەکرێت.


شارەزایانی ئابوری باس لەوە دەکەن، هۆکاری دابەزینی بەهای یۆرۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆکارەی کە بانکەکانی ئەمریکا رێژەی سودیان زیادکردووە و بانکەکانی ئەوروپا ئەو کارەیان نەکردووە، ئەوەش وایکردووە خواست لەسەر کارکردن بە دۆلار زیاتر ببێت.

لە لایەکی دیکەوە، باس لەوەشکراوە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا بەشێوەیەکەی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەوروپا دەبێت و ئەوەش هۆکارێکی دیکەی دابەزینی دراوی یۆرۆیە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا تۆمارکرد و لە بازاڕەکانی ئەوروپادا ١٠٠ یۆرۆ بە ١٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەرامبەرە بە ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی.

هاوکات، نرخی دراوەکان لە بازاڕی دراوەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە مامەڵەیان پێوە دەکرێت:

١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار.

١٧٧ هەزار پاوەندی بەڕیتانی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار.

سێ ملیۆن و ١٠٠ هەزار تمەن بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار.

مێژووی دراوی یۆرۆ

یۆرۆ ئەو دراوەیە لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا بیرۆکەی دروستبوونی ھاتەبوون لە لایەن وڵاتانی ئەوروپییەوە بۆ مامەڵەکردن بە دراوێکی ھاوبەشەوە لەناو وڵاتانی ئەندامدا کە کێبڕکێی دۆلاری ئەمریکی بکات.

لە ساڵی ١٩٩٩دا مامەڵەکردن بە دراوەکەوە بەشێوەی دراوی کاغەزی نەبوو، تەنھا بەشێوەی دراوێکی ئاسن مامەڵەی لەگەڵدا دەکرا.

مێژووی یەکەم مامەڵەکردنی بازرگانی پێوەی لە ١ی مانگی کانونی دووەمی ٢٠٠٢ دا بوو کە ١٢ وڵات پاڵپشتییان لێکرد بەوەی دراوەکانی خۆیان وەلاناو و کاریان بە یۆرۆ کرد.

ھاوکات لەماوەی ئەم ٢٠ ساڵەدا جگە لەو ١٢ وڵاتە حەوت وڵاتی دیکە یۆرۆ بەکاردەھێنن کە بریتین لە قوبرس، ئیستۆنیا، لاتڤیا، لیتوانیا، سلۆڤینیا، سلۆڤاکیا و ماڵتا و پێشبینیش دەکرێت بولگاریا، کرواتیا و رۆمانیا، کە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپان لە ساڵانی داھاتوودا بچنە پاڵ ئەو وڵاتانەی دیکە کە یۆرۆ بەکاردەھێنن.

لە ئێستادا لەلایەن ٣٤٠ ملیۆن کەسەوە کاری پێدەکرێت.

ل.ل













گەلەری