AM:09:41:06/07/2022
1872 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی دامەزراوەی نەوتی نیشتیمانی نەیجیریا رایگەیاند، محەمەد بارکیندۆ سکرتێری گشتی رێکخراوی ئۆپیک کۆچی دوایی کردووە.
مێلی کیاری سەرۆکی دامەزراوەی نەوتی نیشتیمانی نەیجیریا رایگەیاندووە، درەنگانی شەوی رابردوو محەمەد سایسی بارکیندۆ لەتەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بارکیندۆ لە کۆتایی
ئەم مانگەدا لە پۆستی سکرتێری گشتی ئۆپیک خانەنشین دەبوو لەدوای شەش ساڵ کارکردن
لە پۆستەکەدا.
کیاری باسی لەوەشکردووە، کۆچی دوایی بارکیندۆ لەدوای تەنها چەند
کاتژمێرێک بوو لە ئاگهەنگگێڕانی لەگەڵ موحەمەدو بوهاری سەرۆکی نەیجیرا و
پێشکەشکردنی وتارێک لەسەر وزەی ئەبوجا.