سەردێڕ:

حکومەتی ئۆکرانیا تێچووی بونیادنانەوەی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد

PM:11:12:04/07/2022

3284 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانی رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت تێچووی دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتەی دوای جەنگ ٧٥٠ ملیار دۆلاربێت. دەشڵێت، "پێویستە لە پارە بلۆککراوەکانی روسیاوە ئەوکارە بکرێت".


ئەمڕۆ دووشەممە، دینیس شمیگال سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت تێچووی دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتەی دوای جەنگ ٧٥٠ ملیار دۆلاربێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە لە پارە بلۆککراوەکانی روسیا لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ ئاوەدانکردنەوە و سەر لە نوێ بونیادنانەوەی ئۆکرانیا خەرج بکرێت.

سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا باسی لەوەشکرد، ئەو زیانانەی بەر ژێرخانی وڵاتەکەی کەوتووە بە ١٠٠ ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.

ئاشکراشی کرد، پێویستە بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا بە سێ قۆناغدا تێپەڕێت. لە قۆناغی یەکەمدا راکێشانی ئاو و ئاوەڕۆ گرنگە بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی و گەڕانەوەی هاوڵاتییان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان.

لە قۆناغی دووەمدا، دوای کۆتاییهێنان بەجەنگ پێویستە بوژاندنەوەیەکی خێرا لە وڵاتدا جێبەجێبکرێت وەک دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و دورستکردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان.

لە قۆناغی سێیەمدا پێویستە سەرلەبەری دۆخی وڵات بەشێوەیەکی درێژخایەن گۆڕانکاری تێدا بکرێت.













گەلەری