لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگ و رێوڕەسمەکانی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا لەلە شاری شیکاگۆ لە ویلایەتی ئێلینیۆ دەستڕێژی گوللـە کراوە و پێنج کەس کوژراون و ١٦ کەسی دیکە بریندابوون.
کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگ و رێوڕەسمەکانی رۆژی سەربەخۆی ئەمریکا لە شاری شیکاگۆ لە ویلایەتی ئێلینیۆ لەو وڵاتە دەستڕێژی گوللـە کراوە و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژراون.
ئاماژەی بەوەشدا، هەر لە
ئەنجامی رووداوەکەوە ١٦ هاوڵاتی دیکە بریندابوون.
بەگوێرەی کەناڵی فۆکس نیوزی
ئەمریکی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی و بەشداربوانی ئاهەنگەکە بەهۆی رووداوەکوە توانیویانە
هەڵبێن و شوێنی رووداوەکە بەجیبهێڵن.
دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە
سەرجەم ئاهەنگ و چالاکییەکان راگیراون.