سەردێڕ:

کۆشکی کرملین هەڵوێستێکی نوێی بەرامبەر ئەمریکا راگەیاند

PM:04:48:04/07/2022

3692 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند، سەرۆکی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە بە بۆنەوەی رۆژی سەربەخۆبوونی ئەمریکاوە پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەو وڵاتە و گەلی ئەمریکی ناکات.


ئەمڕۆ دووشەممە، دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک روسیا بە بۆنەی رۆژی سەربەخۆبوونی ئەمریکاوە پیرۆزبایی لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە و گەلی ئەمریکا ناکات.

ئاماژەی بەوەشدا، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخە سیاسییەی ئەمساڵ هەردوو وڵات پێیدا تێپەڕدەبن و ئەمریکا سیاسەتی نادۆستانەی بەرامبەر روسیا گرتووەتە بەر.

وتیشی، لە دۆخێکی لەم جۆرەدا گومانی تێدانییە گونجاونییە بۆ ناردنی پیرۆزبایی کردن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، ماریا زاخاروفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەیە لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆبایدندا گفتوگۆ لەسەر بنەمای رێزگرتنی بەرامبەر لەلایەن هەردوولاوە لەگەڵ واشنتۆندا بکات.

لەسەر ئاستی سەربازیش، دوای کۆنتڕۆلکردنی ناوچەی لۆغانسک لە هەرێمی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا فەرمانی بەردەوامبوونی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا دەرکرد.













گەلەری