سەردێڕ:

روسیا داوایەکی ئاراستەی ئۆکرانیا کرد

AM:10:03:04/07/2022

4392 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند، پێویستە لەسەر ئۆکرانیا لە مەرجەکانی روسیا تێبگات بۆ دەست پێکردنەوەی گفتوگۆکان.


ئەمڕۆ دووشەممە، دیمیری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین بە کەناڵی ١ی وڵاتەکەی راگەیاند، بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، پێویستە ئۆکرانیا لە مەرجەکانی روسیا تێبگات.

ئاماژەی بەوەشدا، هیچ گومانێکیان نییە درەنگ یان زوو ژیری دەگەڕێتەوە شوێنی خۆیی و کاری خۆیدەکات و دەبێت بەرێککەوتن کێشەکان چارەسەر بکەن.

وتەبێژی کۆشکی کرملین وتیشی، سەرکردەکانی خۆرئاوا وادەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان ئاشکرا دەکەن، بەڵام پێویستە لەسەر ئۆکرانیا لە مەرجەکانی روسیا تێبگەن، ئۆکرانییەکان دەزانن مەرجەکانی روسیا چین و نەگۆڕاون.

باسی لەوەشکرد، پێویستە ئۆکرانییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ جارێکی دیکە لەگەڵ روسیا کۆببنەوە و ئەو بەڵگەنامەیەی پێشتر لە نێوان هەردوولا واژۆکرا و لەسەر زۆرێک لە لایەنەکانی رێککەوتن بگەڕێنەوە سەری.

لەماوەکانی رابردوودا، چەندین جار شاندی دانوستانکاری روسی و ئۆکرانی لە سەر سنوری نێوان ئۆکرانیا و بیلاروسیا کۆبوونەوە و هیچ دەرەنجامێکی نەبوو. دواتر، حکومەتی تورکیا نێوەندگیری روسیا و ئۆکرانیای کرد و چەند کۆبوونەوەیەکیان لە ئەنقەرەی پایتەختی ئەو وڵاتە سازکرد و دواجار تورکیا هەردوو وەزیری دەرەوەی روسیا و ئۆکرانیای پێکەوە کۆکردەوە.













گەلەری