سەردێڕ:

کەشناسی کاتی کۆتاییهاتنی رەشەبا ئاشکرادەکات

AM:10:08:03/07/2022

74996 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، خێرایی با تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت، بەڵام بە شێوەی پچڕ پچڕ. وتیشی، بۆ ئەمڕۆ خێرایی با هەر چالاک دەبێت.


ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، خێرایی با تاوەکو کۆتایی هەفتە دەمێنێتەوە، بەڵام بە شێوەی پچڕ پچڕ کە هەندێک جار زیاد دەکات و هەندێک جاریش کەمدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمڕۆ خێرایی با بە چالاکی دەمێنێتەوە بە ئاڕاستەی باکور بۆ باکوری خۆرهەڵات.

باسی لەوەشکرد، پلەکانی گەرما تاڕادەیەک بە جێگری دەمێننەوە، بەرز و نزمی دەکەن بەڵام بە شێوەیەکی کەم و شەپۆلی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما یاخود نزمبوونەوەیان نییە.

لەبارەی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵیشەوە ئەوەی خستەڕوو، حاڵەتی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ نییە جگە لە هەندێک ناوچەی باشوری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە رەشەبایەکی بەهێز شاری سلێمانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە چەندین دار لەسەر شەقامەکاندا شکاون.

زوهرە عەلی، سلێمانی

هـ.ئـ














گەلەری