۱. پێستی وشک، ڤیتامین A یەکێکە لە گرنگترین پێداویستییەکانی پێست تاکو بتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە و بە تەڕی و پاراوی بمێنێتەوە.
۲. شەوکوێری، یەکێکە لە ئاشکراترین نیشانەکانی کەمی ڤیتامینەکە.
۳. زیپکە، هەروەک ئاماژەی پێکرا، ڤیتامینA بۆ پێست زۆر گرنگە و لەکاتی کەمبوونەوەیدا پێست رووبەڕووی چەندین کێشە دەبێتەوە.
٤. کێشەی خستنەوەی منداڵ، ڤیتامینەکە کاریگەرییەکی زۆری بەسەر توانای منداڵخستنەوەی هەردوو رەگەزەوە هەیە، ئەگەر لەگەڵ هاوسەرەکەتدا ماوەیەکە دەتانەوێت منداڵتان ببێت و سەرکەوتوو نابن، ئەوا باشتر وایە ئاوڕێک لە ڤیتامینA لە لەشتاندا بدەنەوە.
٥. برینەکانت درەنگ ساڕێژدەبن، بەهۆی پرۆتینی کۆلاجینەوە لەباری ئاساییدا برینەکانمان کەمترین کاتیان دەوێت بۆ ساڕێژبوون، ڤیتامین A ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە بەرهەمهێنانیدا.
٦. گەشەی خاو، نیشانەیەکی دیکەی ئاشکرای کەمیی ڤیتامینەکەیە بەتایبەت لە منداڵاندا.
۷. وشکیی چاو، نەبوون یاخود کەمبوونەوەی فرمێسک نیشانەیەکی دیکەی کەمیی ڤیتامینەکەیە.