هێزە ئەمنییەکانی تایلاند لە فڕۆکەخانەی بانکۆک دوو ژنی بە رەگەز هیندییان دەستگیرکرد کە ١٠٩ جۆر ئاژەڵی دەگمەن و جیاوازیان لە جانتاکانیان هەڵگرتبوو.
بەڕێوبەرایەتی پارکە نەتەوەییەکان و گیانلەبەرە کێوییەکان و پاراستنی رووەک لە تایلەند رایگەیاند، نیسا راجای تەمەن ٣٨ ساڵ و زەکیە سلسانای تەمەن ٣٤ سال دوو گەشتیاری هیندی بوون و ویستویانە لە فڕۆکەخانەی بانکۆکەوە بەرەو ویلایەتی چینای هیندستان گەشت بکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە جانتای ئەو دوو گەشتارەدا ٥٠ چەملێون و٣٥ کیسەڵ و ٢٠ مار و دوو ئارمادیلۆ
و دوو پورکوپینی سپی کە مێشوولەیەکی گەورەیە و جەستەی بە دڕک داپۆشراوە و دوو ماری
ئیگوانای مردوو لە جانتای ئەو دوو خانمەدا
دۆزراونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاژەڵەکان
بە سەلامەتی دەبرێنە شوێنی پارێزراو و چارەسەری پێویستان بۆ دەکرێت و ئەمەش یەکەم
جار نیە ئەم رووداوە روودەدات، چونکە نرخی ئەو ئاژەڵانە لە وڵاتی هندستان زۆر بەرزە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهای ئەو
ئاژەڵانە پێنج هەزار و ٦٠٠ دۆلارە و داوای
یاساییان لەسەر ئەو دوو ژنە تۆمارکردووە و بە یاساکانی پاراستنی ئاژەڵ و یاسای پەتازانی ئاژەڵان، و یاسای گومرگی سزا دەدرێن.