سەردێڕ:

گەرمترین ناوچە لە جیهاندا بۆ ئەمساڵ دەستنیشان کرا

PM:08:56:02/07/2022

12028 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی پێشبینییەکان ئەمساڵ بەرزترین پلەی گەرما لە شاری کوەیتی پایتەختی کوەیت دەبێت کە تا ئێستا پلەی گەرمییەکەی گەیشتووەتە ٥٠ پلەی سەدی و چاوەڕێ دەکرێت ١٠ پلەی دیکە بەرز بێتەوە.


رۆژنامەی زەمیرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەمساڵ بەرزترین پلەی گەرما لە شاری کوەیتی پایتەختی کوەیت دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا پلەی گەرمی ئەو شارە گەیشتووەتە ٥٠ پلەی سەدی و چاوەڕێش دەکرێت ١٠ پلەی دیکە بەرز بێتەوە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو گەرمایە دەبێتە هۆی مەترسی بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە و بەتایبەش ئەو هاوڵاتییانەی لە ناوچە هەژارنشینەکان نیشتەجێن.

رۆژنامەی زەمیرەر ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە بە پلەی گەرمی زۆر راهاتوون و لەو باوەڕەدان کێشەیەکی ئەوتۆیان بۆ دروست ناکات و لە ژێر چەتر و سێبەری باڵەخانەکاندا خۆیان دەپارێزن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە شاری کەراچی کە گەورەترین شاری پاکستانە، بە هۆی شەپۆلێکی گەرماوە مانگی رابردوو چەند کەسێک گیانیانلەدەستدا و پلەکانی گەرماش لە شاری دلهی هیندستان بۆ زیاتر لە ٤٥ پلەی سەدی بەرزبووە و بە هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە لە نەخۆشخانەکان خەوێنران.













گەلەری