لە ماوەی چوار مانگی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیادا، سوپای روسیا ٥٧ ئەفسەری پلە باڵای کوژراوە کە دوا هەمین ئەفسەری بە پلەی عەقید کوژاوە.
رۆژنامەی ئێندپێندێنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەفسەرێکی پلە باڵای روسیا بەناوی "بافڵ کیسیلیاکۆڤ"ی تەمەن ٤٠ ساڵ لە یەکێک لە هێرشەکانی سەر ئۆکرانیا کوژراوە، بەڵام شوێی کوژرانەکەی دەستنیشان نەکراوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بافڵ کیسیلیاکۆڤ فەرماندەی یەکەی پەڕەشوتەوانان
و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی سوپا سالاری روسیا و سەرۆکی بەشی ئۆپراسیۆنەکانی
لیوای ١١ی هێزی ئاسمانی بووە.
پێشتر و لەم مانگەدا کوژرانی جەنەڕاڵ "رۆمان کۆتۆزۆڤ" لە یەکێک
لە هێرشەکانی سەر ناوچەی دۆنباس لەلایەن میدیای روسیاوە پشتڕاستکرایەوە.
هەروەها، بەگوێرەی زانیارییەکانی دەستەی باڵای گشتی سوپای ئۆکرانیا، لە سەرەتای
ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانەوە تا ئێستا ٣٥
هەزار و ٥٠٠ سەربازی روسی کوژراون.