بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشی موشەکی سوپای ڕوسیاوە بۆسەر بەندەری ئۆدێسا لەسەر دەریای ڕەش، ٢١ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون.
بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕاشیانگەیاند، هێرشەکە لە ڕێگەی چەند موشەکێکەوە ئەنجامدراوە و ئەو باڵەخانانەی کردووەتە ئامانج کە هاوڵاتی مەدەنییان تێدابووە و لەناو کوژراو بریندارەکاندا ژن و منداڵ هەن.
هاوکات دیمتری پیسکۆڤ
وتەبێژی کۆشکی کرملن بێ ئاگای وڵاتەکەی لە هێرشەکە ڕاگەیاند و باسی لەوەکرد، سوپای
ڕوسیا پابەندە بە پاراستنی هاوڵاتییانی مەدەنی و ئەو ناوچانە ناکاتە ئامانج کە ژن
و منداڵ و کەسی مەدەنی لێ نیشتەجێیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
زیاتر لە چوار مانگە لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستیپێکردوە و لە چەند هەفتەی
ڕابردوودا، شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و چەند شارێکی دیکەی بە موشەک کراونەتە
ئامانج.