AM:09:17:02/07/2022
9892 جار خوێندراوەتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانی هەژاند و بەهۆیەوە، پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و ١٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
مەهدی دۆستی حاکمی؛ پازێزگاری هومرزگانی باشووری بە میدیای فەرمی ئێرانی راگەیاند، بومەلەرزەکە لە دووری ١٠٠ کیلۆمەتر لە باشووری بەندەر عەباس روویداوە و کاریگەرییەکەشی لەسەر ئاوەکانی کەنداو هەستی پێکراوە.
میدیاکانی ئەو وڵاتەش لەبارەی گوڕی بومەلەرزەکەوە باس لەوەدەکەن، لە نێوان ٦ بۆ ٧ پلەی رێختەردا بووە و لە چەندین ناوچەی دەوروبەری هەستی پێکراوە.
مەهدی دۆستی باسی لەوەشکرد،
بەهۆی سەرقاڵێ تیمەکانیان بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووان تا ئێستا نەیانتوانیوە بە
دیاریکراوی خەمڵاندن بۆ زیانەکان بکەن، بەڵام دەیان باڵەخانە زیانیان پێگەشتووە و
ژمارەیەک خێزانیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.