نوێنەری خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان لە سوید رایگەیاند، پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە ئاگاداریان کردوونەتەوە کە هەڵوێستی حکومەتی سوید بەرامبەر بە رۆژئاوای كوردستان وەک خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت.
بەپێی ئاژانسی "نۆرس پرێس"ی نزیک لە ئیدارەی خۆسەر، شیار عەلی نوێنەری خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان لە سوید ئاماژەی بەوەداوە، دانیشتن و دیدارەکانیان لەگەڵ چەندین لایەنی سیاسی سوید بەردەوامە بۆ تاوتوێكردنی دوایین رێكکهوتنهكانیان لەگەڵ توركیا.
باسی لەوەشكردووە، سوید وڵاتێكه میراتێكی مرۆیی ههیه
و پشتیوانی له مافهكانی مرۆڤ دهكات له جیهاندا، ههروهها ئاسان نییه ئەو وڵاتە
لهسهر داوای ئهردۆغان واز له هەڵوێستی خۆی بهێنێت.
لەلایەکی دیکەوە، حەسەن محەمەد عەلی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات پێشووتر رایگەیاندبوو، ئەوان لەگەڵ حکومەتەکانی فینلاند
و سوید لەپەیوەندیدان بۆ تێگەیشتن لە واقیعی رێککەوتنی
ئەم دوایهیان لەگەڵ تورکیا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تورکیا رایگەیاند، بۆ رازیبوونیان لە بوون بە
ئەندامی سوید و فینلاند لە ناتۆ، پێویستە ئەو دوو وڵاتە ئەو کەسانە رادەستی تورکیا بکات کە لە لیستی تیرۆری ئەو دوو وڵاتەدا هەن. سەرۆکوەزیرانی سویدیش رایگەیاند، چی پێویست بێت دەیکەن بۆ بە ئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە ناتۆ. ناتۆش رایگەیاندبوو، ڕای تورکیا لە بارەی بوون بە ئەندامی سوید و فینلاند بە هەند وەردەگرن.