میدیاکان بڵاویانکردەوە، بۆ رۆژی عاشورا لە کەربەلا هەزار و ٥٠٠ کۆشکی حسەینیە بۆ خزمەتکردنکردنی سەردانکەران ئامادەکراون.
ریاز نیعمە سەرۆکی بەشی کۆشک و شیعارەکانی حسەینیە لە کەربەلا رایگەیاند، هەزار و ٥٠٠ کۆشک لە ئەمساڵدا بۆ خزمەتکردنی ئەو کەسانەی بەشداری رۆژی عاشورا دەکەن ئامادەکراون، ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی رێکارە یاسایی و تەندروستیەکان بۆ ئەو کۆشکانە تەواو کراوە و رێگەیان پێدراوە.
باسی لەوەشکردووە،
کۆشکەکان خواردن و خواردنەوە پێشکەشی خەڵک دەکەن و خاوەنەکان و کارمەندەکانیان ڤاکسینی
کۆرۆنایان وەرگرتووە.
ساڵانە لە ١٠ی
موحەرەمدا کە دەکاتە ١٩ی ئابی ئەم ساڵ؛ بە سەدان هەزار هاوڵاتی شیعە مەزهەب لەسەرانسەری
وڵات روو لە شاری کەربەرلا دەکەن تەنانەت لە ئێران و لوبنان و پاکستانیشەوە موسڵمانانی
شیعە مەزهەب بەمەبەستی سەردانی گۆڕی ئیمامی حوسێن دێنە کەربەلا.
لە مەڕاسیمەکەدا
هاوڵاتیان بەدرێژایی دوو کیلۆمەتر بەپێ دەڕۆن و دواتر سەردانی گۆڕی ئیمام حوسێن و
عەباس دەکەن پاشان لە شەقامەکانی کەربەلا دەسوڕێنەوە و وەک دەربڕینی ماتەمینی لە خۆیان
دەدەن.
لەم رۆژەدا خێرخوازانی
شیعە، هەوڵ دەدەن یارمەتی ئەو کەسانە بدەن کە بەمەبەستی سەردانی کەربەلا، رێگەی
دووریان بڕیوە و بۆ ئەم مەبەستەش لە شەقامەکان و نزیک گۆڕی ئیمامی حوسێن خواردن دەبەخشنەوە.