سەرۆکی روسیا رایگەیاند، دانەوێڵەی ئۆکرانیا کاریگەری نابێت لەسەر بازاڕی جیهان چونکە ١%ی پێکناهێنێت، دەشڵێت، "ئێمه رێگر نین له هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا."
ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند، ئۆکرانیا خۆی هۆکارە لە هەناردە نەکردنی دانەوێڵە و هێزه‌كانی وڵاتهكەشی رێگر نه‌بووه، چونكه ئۆكرانییه‌كان خۆیان ده‌روازه‌كان و رێڕه‌وه ئاویه‌كانی خۆیانیان مین رێژكردووه، بۆیه دانه‌وێڵه‌ی ئه‌و وڵاته ناگوازرێتهوە.
ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا
له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی شێوه‌یه‌ك رێگر نه‌بووه له
گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا و ئه‌و وڵاته خۆی نه‌یویستووه ئه‌و كاره به
ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
وتیشی، "به هیچ شێوه‌یه‌ك دانه‌وێڵه‌ی
ئۆكرانیا كاریگه‌رییه‌كی مه‌ترسیداری بۆ سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهان دروست نه‌كردووه،
چونكه دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا ته‌نها رێژه‌یەکی کەمی بازاڕی جیهان پڕده‌كاته‌وه کە
ناگاتە ٪١."
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا
رایگەیاند، سەرکۆنەی بڕياری ناساندنی سەربەخۆيی بەناو کۆمارەكانی دۆنێتسک و
لوهانسک دەکەن لەلايەن حکومەتی ئەسەدەوە، کە بە شێوەيەکی کاتی داگيرکراوە و
پەيوەندييە دیپلۆماتییەکانیشیان لەگەڵ حکومەتی سوريا رادەگرن.