سەردێڕ:

وێنە؛ ئێف بی ئای بەدوای شاژنی دراوە ئەلیکترۆنییەکاندا دەگەڕێت

PM:03:43:01/07/2022

6940 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا شاژنی دراوە ئەیکترۆنییەکانی خستە ناو لیستی داواکراوەکانی پۆلیسی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی "ئێف بی ئای"ەوە لەگەڵ ئەو دە کەسەی دیکەی داواکراودا. دەشڵێن، "بڕی ١٠٠ هەزار دۆلار وەک خەڵات دەدەنە هەرکەسێک زانیارییان پێبدات تا دەستگیری بکەن".


دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایان گەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵن بە گەڕان بەدوای دۆزینەوە و دەستگرکردنی "رۆجا ئیغناتۆفا"ی بوڵگاری کە بە شاژنی دراوە ئەلیکترۆنییەکان ناسراوە و لە چلەکانی تەمەنیدایە.

ئاماژەیان بەوەداوە، شاژنی دراوە ئەلیکترۆنییەکان تۆمەتبارە بە هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی لە کۆکردنەوەی چوار ملیار دۆلار بەناوی سەرپرشتی کردن و بەڕێوەبردنی مامەڵەکردن بە دراوەی "وەن کۆین - OneCoin"ەوە.

بەرپرسانی ئێف بی ئای ئەوەشیان ئاشکراکردووە، شاژنی دراوە ئەلیکترۆنیەکان لە سای ٢٠١٧ەوە خۆی ونکردووە و هەڵهاتووە دوای ئەوەی لێکۆڵەرەوە ئەمریکییەکان نزیک بوونەتەوە لە ئاشکرا کردن و دۆزینەوە و دەستگیرکردنی.

لەساڵی ٢١٠٤ەوە شاژنی دراوە ئەلیکترۆنییەکان و ژمارەیەک لە پلاندانەران دەستییان کردووە بە فرۆشتنی دراوی ئەلیتکرۆنی وەن کۆین، لەبەرامبەردا ئێف بی ئای دەڵێت، ئەو دراوە پارێزراونییە و یەکێک نیە لەو زنجیرە داراوانەی لەلایەن "blockchain" پارێزگارییان لێدەکرێت.














گەلەری