وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، لە رێگەی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان، روسیا ١٤٤ سەربازی وڵاتەکەی ئازادکردوون. دەشڵێت، "نزیکەی ١٠٠ سەرباز یان بەشداریان کردووە لە بەرگریکردن لە شاری ماریوپۆڵ".
پێشتر پەرلەمانتارێکی ناوداری ئۆکرانیا بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند، لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ، رۆمان ئەبرامۆڤیچ کە بازرگانێکی روسییە و پەیوەندی بە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیاوە هەیە، رۆڵێکی چالاکی لە گفتوگۆکاندا هەیە.
دوای چەند کاتژمێرێک لە
وتاری شەوانەیدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی، ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئەو
پەرەسەندنەی بە "گەشبینانە و زۆر گرنگ" ناوبرد.
ئەوەشی خستەڕوو، ٥٩ لەو سەربازانەی
گەڕاونەتەوە ئۆکرانیا ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی بوون، ٣٠ سەرباز لەگەڵ هێزی دەریایی
و ٢٨ سەرباز کە لە سوپادا خزمەتیان کردووە.
وتیشی، ١٧ سەرباز لەگەڵ
پاسەوانی سنوور و نۆ سەربازیش وەک سەربازی
بەرگری میللی هەرێمەکە شەڕیان کردووە و یەکێکیان پۆلیسە.
سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکراشی
کرد، بە تەمەنترین سەربازی ئازادکراو تەمەنی ٦٥ ساڵە و بچووکترینیان ١٩ساڵە".
باسی لەوەشکرد، بە تایبەتی
٩٥ سەرباز کە بەرگریان کردبوو لە کارگەی ئازۆڤستاڵ دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
بەرگریکردن لە کارگەی پۆڵا
ئازۆڤستاڵ لە ماریوپۆڵ وەک ململانێیەکی توندی تایبەت لە نێوان هێزەکانی ئۆکرانیا وروسیا لە مانگی ٣ تا مانگی ٥ی خایاندوو
بووبە هێمای بەرگری کردنی دیار لە ئۆکرانیادا. بە گوێرەی ئامارێک کە لایەنی روسیا بڵاوکراوەتەوە،ژمارەی ئەو سەربازانەی بێسەروشوێن بوون و
ئەوانەشی بەدیل گیراون نزیکەی دوو هەزار و
٥٠٠ سەربازی ئۆکرانین.
رۆمان ئەبرامۆڤیچ خاوەنی یانەی
تۆپی پێی ناوداری بەریتانی چێڵسی بوو. ناوبراو لە دوایین لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا
و دواتر ئەو سزایانەی کە بەریتانیا و ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا خستیانە سەر
بازرگانانی ەوسی کە پێیان وایە سوودیان لە پەیوەندییە نزیکەکانیان وەرگرتووە لەگەڵ
حکومەتی روسیا و پوتین، رۆمان ئەبرامۆڤیچیشی
گرتەوە.