AM:08:45:30/06/2022
6856 جار خوێندراوەتەوە
لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆڕ کۆمەڵاییەتییەکان بڵاوبووەتەوە منداڵێک لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکەوە بەردەبێتەوە و خۆی بە کەسێکدا دەکێشێت کە لە ژێر ئەو باڵەخانەیەدا وەستاوە و بەو جۆرە رزگاری دەبێت.
روحی ئەسی ئەو پیاوەی منداڵەکەی رزگارکرد ئاماژەی بەوەدا، "لە پڕ شتێک بەسەر شانەکانمدا کەوت و پێم وابوو لقی دارە دواتر بۆم دەرکەوت منداڵێکە."
ئەوەشی خستەڕوو، برینی بچووک بە دەموچاو و لەشی منداڵەکەوە هەیە بەڵام دۆخی
جێگیرە.