وڵاتانی جی ٧ رایانگه‌یاند، هێزه‌كانی روسیا جارێكی دیكه تاوانی چه‌نگیان ئه‌نجامدا و به به‌ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی سه‌لماندیان كه گوێ به مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناده‌ن.
کۆمەڵەی وڵاتانی جی حەوت ڕایانگەیاند، پوتین و هەر بەرپرسێکى دیکەى تێوەگلاو لە هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ڕووبەڕوی لێپێچینەوە دەکەنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی كه هێزه‌كانی روسیا كردیانه
سه‌ر بازاڕێک له ناوه‌ڕاستی ئۆكرانیا كارێكی قێزه‌ونانه بوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پێكه‌وه هاوشان و هاو سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی ئۆكرانیا
ده‌بن و هاوخه‌می خێزان و كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و هاوڵاتییه بێتاوانانەن كه له
هێرشه‌كه‌دا كوژران.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، سوپای روسیا بازاڕێكیان له شاری كرێمنچه‌ك له
ناوه‌ڕاستی ئۆكرانیا كردوه‌ته ئامانج كه زیاد له هه‌زار هاوڵاتی تێدابووه و به‌هۆی
هێرشەکەشەوه تا ئێستا تەرمی زیاد له ١٠ هاوڵاتی دۆزراونەته‌وه و زیاتر له ١٠
كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.