سكرتێرى گشتى ناتۆ باسی لەوەشکرد، بانگهێشتکردنی هەردوو وڵاتەکە بۆ ناو
هاوپەیمانیەتی ناتۆ دوای ئەوە دێت نیگەرانییەکانی تورکیا رەویونەتەوە و دەستی لە
تانەکەی هەڵگرتووە.
ستولتنبێرگ وتیشی، "دڵخۆشە بەوەی رێککەوتنێک کراوە لەنێوان تورکیا و
دوو وڵاتەکەدا و رێگاکە کورتبووەتەوە دوای ئەوەی تورکیا نیگەرانییەکانی رەویوەتەوە
بەوەی پەیوەندیدارە بە ناردنی چەک بۆ "تیرۆرستان" وەک خۆی دەڵێت.
باسی لەوەشکردووە، دەستکەوتەکە لەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لوتکەی مەدرید
بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ١٨ی مانگی ئایار، دوای پێشکەشکردنی داواکاری بەئەندامبوون
لە رێکخراوی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ، لەلایەن سوید و فینلاندەوە، لە هەمان رۆژدا تورکیا
مافی ڤیتیۆی لە دەستپێکردنی رێکارەکانی بە ئەندامبوونی هەردوو وڵات لە رێکخراوەکە
پێشکەش کرد و ئەوەش بووە هۆی دواخستنی دەستپێکی بەئەندامبوونی وڵاتەکان.
ئەمەش لەکاتێکدابوو ، رەجەب تەیب ئەردۆغان فیلاند و سویدی تۆمەتبار دەکرد
بە پشتگیریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوای
کوردستان و جگە لەوەش داوا دەکات شوێنکەوتوانی فەتحوڵا گولەنی وتاربێژی ئیسلامییان
رادەست بکەن کە تۆمەتبارکراوە بە کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا.
هاوپەیمانیەتییەتی یاخود رێکخراوی ناتۆ چییە؟
هاوپەیمانیەتی ناتۆ، هاوپەیمانییەکی سەربازی ئەوروپییە و لە نێوەندی جەنگی
سارددا لەساڵی ١٩٤٩ بۆ بەرەنگاربونەوەی هاوپەیمانی 'وارشۆ' ی سەربە روسیا
دروستکرا، لەسەرەتادا کاری پاراستنی ئەوروپای رۆژئاوا بوو لە دژی یەکێتی سۆڤیەت و
وڵاتانی هاوپەیمانی وارشۆ و هەموو وڵاتانی ئەندام بەپێی هێز و ئامێری سەربازی تێیدا
بەشدارییان هەیە و بارەگای سەرەکی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە.
ناتۆ، لە ٢٨ ئەندام پێکهاتوە، کە هەریەکە لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کە
گەورەترین هێزی سەربازی هەیە تیایدا، فەرەنسا، بەلجیکا، کەنەدا، دانیمارک، ئایسلاند،
ئیتالیا، لوکسومبورغ، هۆڵەندا، نەرویج، پورتوگال و بەریتانیا و لەساڵی ١٩٥٢وە تورکیا
و یۆنان و ئەلمانیای رۆژئاوای پێشوو بەشدار بوون و لە ١٩٥٥ و جارێکی تر دوای یەکگرتنەوەی
هەردوو ئەڵمانیا لە ١٩٩٠ بوون بەئەندام تیایدا و لە ١٩٨٢ ئیسپانیا و چیک و مەجەڕ و
پۆڵەندا لە ١٩٩٩ و بولگاریا لە ٢٠٠٤ بوون بەئەندام.
بەدەر لە ٢٨ ئەندامەکەی خۆی لە کۆبونەوەی لوتکەی لاتیفیا لە ساڵی ٢٠٠٦
داوایان لە بۆسنە و هەرسک و سربیا کرد کە بچنە ناو هاوپەیمانییەکەوە.
ل.ل