سەردێڕ:

ژمارەی سەربازان لە باڵی خۆرهەڵاتی ناتۆ لە ١٠ هەزار سەرباز نزیکبووەتەوە

PM:07:40:28/06/2022

2252 جار خوێندراوەتەوە

دوای هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ژمارەی ئەو سەربازانەی لە یەکەکانی شەڕدا لە باڵی خۆرهەڵاتی ناتۆدا لە ئەرکدان زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە و گەیشتووەتە نزیکەی ١٠ هەزار سەرباز.


ناتۆ لە لووتکەی مەدرید لە چوارچێوەی گفتوگۆگردن لەبارەی رێگریکردن و بەهێزکردنی بەرگریدا، وردەکارییەکانی سەبارەت بە ژمارەی سەربازەکانی لە باڵی خۆرهەڵات بڵاوکردەوە.

ئەمش لە کاتیکدایە، دوای ئەوەی روسیا لە ٢٤ی شوباتدا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا، لەکاتێکدا ژمارەی سەربازەکان لە باڵی خۆرهەڵات پێشتر لە دەوروبەری چوار هەزار بووە، لە ئێستادا ژمارەکە زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە و گەیشتووەتە نۆ هەزار و ٦٤١ سەرباز.

گروپە شەڕکەرەکانی باڵی خۆرهەڵات پێش هێرشەکە لە وڵاتانی باڵتیک بوون کە بریتین لە لاتڤیا، لیتوانیا، ئیستۆنیا و پۆڵەندا. دوای هێرشەکە، گرووپە شەڕکەرەکان بۆ بولگاریا، هەنگاریا، رۆمانیا و سلۆڤاکیاش رەوانە کران.

هاوکات، ٢٥ وڵاتی ناتۆ یەکە سەربازە فرەنەتەوەکان پێکدەهێنن کە بۆ شەڕ ئامادە دەکرێن. ئەڵمانیا کە زۆرترین رێژەی سەربازانی پێکهێناوە، لە لیتوانیا و سلۆڤاکیا هەزار و ٣١٥ سەربازی هەیە.

دوای ئەڵمانیا، ئەمریکا کە ریزبەندی دووەمی گرتووە، هەزار و ١٦٥ سەربازی لە پۆڵەندا، بولگاریا، هەنگاریا و رۆمانیا هەیە و بەریتانیا بە بوونی هەزار و ١٢٢ سەرباز لە ئیستۆنیا و پۆڵەندا لە پلەی سێیەمدا دێت.













گەلەری