لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا تەرمی ٤٠ کۆچبەر لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە کە مەبەستی پەنابەرێتی روویان لەو وڵاتە کردبوو.
ئەمڕۆ سیشەممە، تەلەفیزیۆنی "دەبلیو ئۆ ئێ ئای" لە شاری سان ئەنتۆنیۆ لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پۆلیسی ویلایەتەکە تەرمی ٤٠ کۆچبەریان لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
کۆچبەرەکان بەمەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی روویان لەو وڵاتە کردووە و پۆلیس
دەستی بە لێکۆڵینەوەکان کردووە.
هاوکات، تەلەفیزیۆنی
"کەی ئێس ئەی تی" ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی ساوس وێست ساید لە
شاری سان ئەنتۆنیۆ لە تەنیشت هێڵی ئاسنی شارەکەوە بارهەڵگرەکە دۆزراوەتەوە کە
تەرمەکانی تێدابووە.
تیمەکانی فریاگوزاری و
تەندروستی و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی دۆزینەوەی بارهەڵگرەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە
لە رووداوەکە و گواستنەوەی تەرمەکان کردووە.