جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا هۆشداریدایە خۆرائاوا و ناتۆ لەبارەی هێرشکردنە سەر نیمچە دورگەی کرم، چونکە دەبێتە راگەیاندنی جەنگی سێیەمی جیهانی.
ئەمرۆ سێشەممە، رۆژنامەی ئارگومێنتی ئی فاکتی روسی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دیمیتری میدڤیدیڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاشکرای کردووە، هەر هەوڵدانێکی خۆرئاوا و ناتۆ بۆ هێرشکردنە سەر نیمچە دورگەی کرم، بەواتای راگەیاندنی جەنگی سێیەمی جیهانییە.
لەبارەی بوون بە ئەندامی
سوید و فنلەندا لە رێکخراوی ناتۆدا، دیمیتری میدڤیدیڤ ئاماژەی بەوەدا، تەنانەت
ئەگەر ئەو دوو وڵاتە نەبنە ئەندام لە ناتۆدا ئەوا ناتۆ لە سنورەکانی روسیاوە
نزیکە.
وتیشی، بەڵام هەرکات بوون
بە ئەندام روسیا هەنگاوەکانی خۆی دەگرێتەبەر.
لەلایەکی دیکەوە، دیمیتری
میدڤیدیڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا پەیامێکی هەڕەشە
ئامێزی ئاراستەی لیتوانیا کرد لەبارەی رێگەنەدانی ئەو وڵاتە لە گەیشتنی کاڵا و
شمەکی روسی بە کالینگراد کە سەر بە روسیایە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە
ئەگەری بەردەوامبوونی لیتوانیا لە رێگرییەکانی ئەوا روسیا هیچ بیر لە دۆخەکە
ناکاتەوە.
لەماوەی رابردوودا،
حکومەتی لیتوانیان رایگەیاند، وەک پابەندبوونێک بە سزا سەپێنراوەکانی یەکێتی
ئەوروپا بەسەر روسیادا، وڵاتەکەی رێگەنادات کاڵای روسی بگاتە کالینگراد کە سەر
بەروسیایە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای
جیابوونەوەی لیتوانیا لە یەکێتی سۆڤییەتی جاران، مۆسکۆ رەزامەندی لەسەردا بەمەرجی
رێگەدان بە هەناردەکردنی کاڵای روسی بۆ کالینگراد و سەرجەم ئەو هەرێمانەی سەربە
روسیان.