گوندنشێنێکی ئەندەنوسی لە دورگەی سولاویسی ئەو وڵاتە بە تەنها و بە بەکارهێنانی حەبلێک تیمساحێکی چوار مەتری راوکردووە.
دانیشتوانی دورگەی سولاویسی رایانگەیاند، ماوەی دوو رۆژە تیمساحەکە لە ناوچەکەیاندا دێت و دەچێت و بووەتە جێگەی مەترسی بۆیان.
ئەو هاوڵاتییەی تیمساحەکەی
راوکردووە ناوی عوسمانە و تەمەنی ٥٣ ساڵە، باسی لەوەکرد، ئەگەر وازیان لە تیمساحەکە
بهێنایە ئەوە دەگەیشتە کێڵگە برنجەکان و زیانی پێدەگەیاندن.
ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر ئەو
رێگایەی تیمساحەکەی لێبووە روبار هەیە کە دانیشتوانی دورگەکە راوی تێدا دەکەن.
دەشڵێت، "پێویستبوو ژیانی خۆم بخەمە مەترسییەوە."
هاوکات، دانیشتوانی گوندەکە
ئاهەنگیان بۆ سەرکەوتن و ئازایەتییەکی عوسمان گێڕاوە.