سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: مستەفا کازمی چەند پەیامێکی لە سعودیەوە گەیاندووەتە ئێران

PM:01:44:27/06/2022

2908 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند پەیامێکی تایبەت بە گفتوگۆی ئێران و سعودیەی گەیاندوەتە دەسەڵاتدارانی تاران، وتیشی سعودیە ئامادەیی خۆی بۆبەردەوامیدان بەگفتوگۆ دیبلۆماسیەکان دەبڕیوە.


سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی کازمی بۆ ئێران بۆ زیندووکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و سعودیە بووە.

ئاماژەى بەوەش کرد، سعودیە ئامادەی خۆی بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەربڕیوە کە بریار لە بەغدای پایتەختی عێراق.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا پێنج گەڕی دانوستان لەنێوان ئێران و سعودیە لە بەغدا بەرێوەچووە، پاش ئەوەی ساڵی ٢٠١٦ سعودیە تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران راگرت.













گەلەری