سەرۆکی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ٥٠ ملیۆن تەن دانەوێڵە هەناردەی وڵاتانی جیهان بکات.
لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوسیا، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بڕی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن تەن دانەوێڵەیان هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە.
ئاشکراشی کرد، ئامادەن تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو بڕە بگەیەننە ٥٠
ملیۆن تەن.
هاوکات، ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوسیاش
پاڵپشتی بۆ هەنگاوەکەی روسیا دەربڕی و رایگەیاند، وڵاتەکەى ئامادەیە بەرهەمی زیاتری دانەوێلە
هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی جەنگی روسیا و
ئۆکرانیا و وشکەساڵییەوە لە بەشێک لە وڵاتانى جیهان کورتهێنانى دانەوێڵە سەریهەڵداوە.