سەردێڕ:

نرخى زێڕ لەجیهان بەرزبووەوە و لە هەرێم دابەزى

AM:10:59:12/08/2021

10968 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى خواستى زۆرى کڕیارانى ئەمەریکا لەسەر زێڕ بەراوورد بە مانگى تەمووزى رابردوو، نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان، بەرزبوەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێر لە مامەڵەی خێرادا بەڕێژەی ١.٣ بەرز بووەوە و نرخی یەک ئۆنسە لە زێر بوو بە ١٧٥١.٨٠ دۆلاری ئەمەریکی.

پێشبینیش دەکرێت لەڕۆژانی داهاتوودا نرخی یەک ئۆنسە ٩٠ دۆلاری بچێتە سەر و بە ١٧٥٢.٩٠ مامەڵەی پێوە بکرێت.

هاوکات نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى کوردستان بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە دابەزینى بەخۆیەوە بینى و نرخى یەک مستقاڵ زێڕى عەیارە ١٨ بە ٣٠٨ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ چوارشەممە نرخى یەک مستقاڵ زێڕى عەیارە ١٨ بە ٣٠٩ هەزار دینار بوو.

نرخى ئەمڕۆى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەم جۆرەیە:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٠٨ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٢ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٠ هەزار دینارە.













گەلەری