سەردێڕ:

دادگای ئوردن سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنی بۆ سەرۆکى پێشووی دیوانی شاهانە دەرکرد

PM:07:58:12/07/2021

2872 جار خوێندراوەتەوە

بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و زیانگەیاندن بە پادشا، ئاسایشی ئوردن دادگای ئاسایشی دەوڵەت، سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنی بۆ باسم عوزەڵا، سەرۆکی پێشووی دیوانی شاهانەی ئەو وڵاتە دەرکرد.


بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و زیانگەیاندن بە پادشا، ئاسایشی ئوردن دادگای ئاسایشی دەوڵەت، سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنی بۆ باسم عوزەڵا، سەرۆکی پێشووی دیوانی شاهانەی ئەو وڵاتە دەرکرد.

دادگای ئاسایشی دەوڵەت لە ئوردن، دۆسیەکەی سەرۆکی پێشووی دیوانی شاهانەی وڵاتەکەی یەکلاییکردەوە و رایگەیاند، بەڵگە لەسەرباسم عوزەڵا وحەمزە بن حسێن شازادەی جێنشینی پێشوو هەیە بۆ دانانی پرۆژەیەکی ئاژاوەگێڕی و پلاندانان دژی پادشا و دەستوری وڵات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی چواری ئەمساڵ دەنگۆی کودەتایەک بڵاوبووەوە لەلایەن شازادەی جێنشینی پێشووی ئوردن بە بەشداری ژمارەیەک فەرماندەی سوپا بەڵام دواتر دیوانی شاهانە رایگەیاند، کێشەکە لەناو خێزانی هاشمیدا چارەسەردەکرێت.

بەو هۆیەشەوە حەمزە بن حسین، زڕبرای شا عەبدوڵا پادشای ئوردن و ٢٠ کەسی دیکە بە هۆکاری ئەمنی دەستبەسەر کرد، کە لەنێو ئەو کەسانەدا سەرۆکی پێشوی دادگای باڵا و نێردەی تایبەتی شا عەبدوڵای بۆ سعودیەی تێدابوو.













گەلەری