PM:04:00:25/06/2022
1144 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتانی گروپی جی حەوت پابەندن بە ناردنی هاوکارییەکانیان بۆ سوپای ئۆکرانیا و ئاوارەکانی ئەو وڵاتە و لە داهاتوودا سزاکانی سەر مۆسکۆ قورستر دەکەن.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پاش کۆبونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جی حەوت لە بەرلین ڕایگەیاند، جەختیان لەبەردەوامیپێدانی هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیان کردەوە و سزاکانی سەر مۆسکۆش قورستر دەکەن لە داهاتوودا.
باسی لەوەشکرد،
بەردەوامن لە گەڕان بەدوای جێگرەوەی نەوت و وزەی ڕوسیا و گەشبینن لە داهاتوودا دەتوانن
ئاستی پشبەستن بە وزەی ڕووسیا بکەن بە سفر.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لەپاش دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا وڵاتانی ڕۆژئاوا
ژمارەیەک سزایان بەسەر روسیادا سەپاند و لە ئێستاشدا لە هەوڵدان بۆ ئەوەی جێگرەوەیەک
بۆ وزەی روسیا بدۆزنەوە و هاوردەکردنی بۆ وڵاتانی ئەوروپا رابگرن.