AM:08:37:25/06/2022
1864 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، بەتەواوی شاری سیفرۆدۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایان کۆنترۆڵکردووە و بەرەو ڕۆژئاوای ئۆکرانیا لە پێشڕەویدان.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەشکرد، لە ئێستادا هیچ سەربازێکی ئۆکرانی لەشاری سیفرۆدۆنێتسک نەماوە و سەرجەمیان بەرەو ڕۆژئاوا پاشەکشەیانکردووە و شارەکەش بەتەواوی کەوتووەتە دەست هێزەکانیان.
هاوکات، سوپای ئۆکرانیا
لەدەستدانی شاری سیفرۆدۆنێتسکی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی بەردەوامی
ڕوسیاوە لەسەدا ٩٠ ی باڵەخانەکانی زیانیانپێگەشتووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
سوپای ڕوسیا و ئۆکرانیا ماوەی چوار مانگە لە شاری سیفرۆدۆنێتسک لەپێکداداندان و
شارەکەش بە کۆتا خاڵی ستراتیژی هەرێمی دۆنباس دادەنرێت.