بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەکی شارەوانی شۆفێرێک لەژێر کاریگەریی خواردنەوە کحولییەکان شەقامی سەرەکی داخستووە.
ئەمڕۆ هەینی، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کاتژمێر ١٢ی شەو ئاگادار کرانەوە کەوا لە گەڕەکی شارەوانی کەسێک لەژێر کاریگەریی بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان شەقامی سەرەکی داخستووە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
شۆفێرەکە سەرخۆش بووە و بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری
( هینۆ - بارهەڵگر)ی پێبووە.
دەشڵێت، دەستبەجێ هێزەکانیان
گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و تۆمەتبارەکەیان بە ناوی (م. غ. ج) دەستگیر کرد و دەستیشیان
بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گرت.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی
پۆلیس، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو و ئۆتۆمبێلەکەی، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان،
رادەستی بنکەی پۆلیسی باداوە کرا.