بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەهۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا و سەرهەڵدانی پەتا وەرزییەکان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی فرۆشتنی سەوزەی قەغەکرد.
ئەمڕۆ هەینی، کارزان تاریق پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆلێرا فرۆشتنی سەوزەی قەدەغەکردووە، بەڵام هێشتا بەشێک لە فرۆشیاران بەردەوامن لە سەوزە فرۆشتن.
لە سەرەتای هاتنی وەرزی گەرما
لە هەرێم، سەرەتا پەتای سکچوون و رشانەوە لەناو منداڵاندا سەری هەڵدا و پزیشکان لەو
باوەڕەدابوون پەتایەکی ئاسایی وەرزییە و هۆکارەکەشی گۆڕانی کەشو هاتنی وەری گەرمایە
کە ساڵانە روودەدات، بەڵام دواتر بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەکە لەناو منداڵان و دواتریش
گەوراندا، گومانکرا کە پەتای کۆلێرابێت، دواجار لە پشکنینەکاندا دەرکەوت پەتاکە کۆلێرایە
و بەشێوەیەکی خێرا رێژەکە بەرزبووە و دوو منداڵ و دوو زیندانی لە چاکسازی گەورانی
سلێمانی بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستدا.
لەبارەی سەرچاوەی
سەرهەڵدانی پەتای کۆلێرا، لە دوو لێدوانی جیاوزدا بۆ دەنگی ئەمریکا، هەریەک لە هێرش
سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لێدوانی جیاوازیان دا.
هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری
گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، سروشتی کۆلێرا وایه به‌هۆی پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی
ئاو و خواردنه‌وه‌وەیە، له‌و دوو هۆکاره زیاتر نییه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
"کۆلێرا وه‌کو کۆرۆنا نییه پێشینه‌یه‌کی باشمان هه‌یه له‌سه‌ر کۆلێرا ده‌توانین
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین".
لەبارەی خواردنی دەرەوە و
سەوزەشەوە، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی وتی، کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و خواردنی
سه‌رکراوه و خواردنی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌کان و له‌و خواردنانه‌ی که سه‌وزه‌ی زۆر به‌کاردێت
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاودێریه‌کی ته‌ندروستی له‌سه‌ر بووبێت پێشتر یاخود نازانرێت ئایا
سه‌رچاوه‌ی ئه‌و سه‌وزانه له‌و کێڵگانه‌وه هاتووه که به‌ئاوی پاک ئاوده‌درێت یاخود
به‌ئاوی قورس ئاوده‌درێن ئه‌مانه‌ش ده‌بن به‌هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که.
هەندێ لە پزیشکان لەو باوەڕەدان
بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بە رێژە بەرزە هۆکارەکەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەبێت،
چونکە ئەگەر هۆکارەکەی خواردنی دانەپۆشراو و دەرەوە بوایە ئەوا بەورێژە زۆرە خەڵکی
تووشی نەخۆشییەکە نەدەبوون لە رۆژێکدا.
لەبەرامبەردا، سەربەست
عوسمان بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند،
"دڵنیایی دەدەم ئاوی سەرەکی ماڵان پاکە".
وتیشی، "ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا
ئاوی به‌لوعه‌ی سلێمانی پیسه ئێمه وێستگه‌كان داده‌خه‌ین و ئاو ده‌گرینه‌وه، من
خۆم له‌وه به‌دڵسۆزتر ده‌زانم كه بۆ هیچ شتێك له‌دنیادا روحی مناڵێكی كورد یان
خه‌ڵكی شاره‌كه‌م بگۆڕمهوە، بۆیە تا ئەم ساتە دڵنیایی دەدەمە هەمووان سەبارەت بە
پاکی ئاوی رەئیسی ماڵان، کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیەوە دابین دەکرێت".