سەردێڕ:

دوای سەدر؛ هاوپەیمانێتییەکی دیکە کشانەوەی خۆی لە پەرلەمان راگەیاند

AM:09:48:24/06/2022

16180 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی حقوق دوای کشانەوەی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، ژمارەی کورسییەکانی بۆ شەش کورسی زیادی کرد و کشانەوەی خۆی لە پەرلەمان راگەیاند.


لەدوای کشانەوەی فراکسیۆنی سەدر، بزووتنەوەى هاوپەیمانی حقوق کەبەشێکە لەچواچێوەی هەماهەنگی کشانەوەی خۆی لە پەرلەمان راگەیاند.

بەشێک لە میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، هاوپەیمانی حقوق لەسەرەتا خاوەنی یەک کورسی بوون و بەشێک بوون لە چوارچێوەی هەماهەنگی، دوای کشانەوەی فراکسیۆنی سەدر پێنج پەرلەمانتاری تریان سەرکەوتن بۆ پەرلەمانی عێراق.

ئاماژەیان بەوەشدا، بەمەش ژمارەی کورسییەکانیان بۆ شەش کورسی زیادی کرد و کشانەوەی خۆیان لەپەرلەمان راگەیاند.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای سەرنەکەوتنی لایەنەکان لە پێکهێنانی حکومەت و یەکلایی کردنەوەی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە ١٢ی ٦ی ٢٠٢٢ لەسەر داوای موقتەدا سەدر هەر ٧٣ پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی سەدر دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد و دوبەدوای ئەوەش محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەند کرد.













گەلەری