سەردێڕ:

بەریتانیا بەدووری نازانێت پەنابەرانی ئەم وڵاتەش رەوانەی رواندا بکات

AM:08:41:24/06/2022

8956 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بە دووری نازانێت ئەو پەنابەرە ئۆکرانیانەی بەشێوەیەکی نایاسایی دەچنە ناو وڵاتەکەیەوە هاوشێوەی پەنابەرانی دیکە رەوانەی رواندا بکرێن.


رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ١٣٠ هەزار ڤیزا بە پەنابەرە ئۆکرانییەکان دەدەن، ئەگەر ئەوان بە شێوەی نایاسایی بچنە ناو بەریتانیاوە ئەوا دەکرێت رەوانەی رواندا بکرێن.

دوێنێ پێنجشەممە، بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە کیغالی پایتەختی رواندا و لە وەڵامی ئەو پرسیارەی لە ئەگەری ئەوەی پەنابەرە ئۆکرانییەکان بە شێوەی نایاسایی بچنە ناو بەریتانیا چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، وتی، بەدووری نازانێت ئەوانیش رەوانەی رواندا بکرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیار بوو ئێوارەی ١٤ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی پەنابەرانی نایاسایی رەوانەی رواندا بکرێن، بەڵام لە دوا ساتەکانیدا دادگای مافەکانی مرۆڤی بەریتانیا بيریارەکەی راگرت و پرۆسە راگیرا.

لە رێکەوتی ١٣ی نیسانی ئەمساڵدا بەریتانیا و رواندا رێککەوتن لەسەر رەوانەکردنی ئەو پەنابەرە نایاسییانەی دەچنە ناو بەریتانیاوە بۆ وڵاتی رواندا.













گەلەری