وەزارەتی دارایی روسیا رایگەیاند، مۆسکۆ تەواوی قەرز و سوودەکان بە رۆبڵ دەداتەوە لە جێگەی دۆلار، بەهۆی ئەو قەرزانەی بەسەریدا سەپێندراوە لەدوای دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیا.
وەزارەتی دارایی روسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دامەزراوەی ئابوری نیشتیمانی دەیەوێت مامەڵە دەرەکییەکانی فیدراسیۆنی روسیا لە ساڵی ٢٠٢٧ و ٢٠٤٧ بە بڕی گشتی ١٢.٥١ ملیار رۆبڵ کە هاوتایە لەگەڵ ٢٣٤.٨٥ دۆلار بداتەوە.
باسی لەوەشکردووە، بەو هەنگاوە
وەزارەتی دارایی؛ روسیا بەتەواوی پابەند دەبێت بە بڕیارەکانی یەکێتی روسیاوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سیستەمێکی
نوێی پاردانی کاتی دامەزراوە جێبەجێدەکەن کە بە فەرمانێکی سەرۆکیەتی لە ٢٢ی حوزەیرانەوە
چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوای
ئەو سزایانەی بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە
خراوەتە سەر روسیا، روسیا باسی لەوەکردووە کە پارەی سوودەکان و قەرزەکانی بە رۆبڵ
دەداتەوە، دەشڵێت، ئامانجیان لەو کارە ئەوەیە پارێزگاری لە بەهای دراوەکەیان بکەن
و رێگری لە کاریگەری زۆری سزاکان بکەن بۆسەر وڵاتەکەیان.