PM:04:22:23/06/2022
5712 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای دانەغاز لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ بۆسەر کێلگەی کۆرمۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی هێرشە موشەکییەکەوە تەنها دوو کارمەند بە سووکی برینداربوون و پرۆسەی بەرھەمھێنان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.
کۆمپانیای دانەغاز ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیاکە لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان لە هەماهەنگیدایە بۆ بەرەوپێشبردنی لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە.
باسی لەوەشکردووە، بەهۆی
هێرشەکەوە دوو کارمەند بە سووکی برینداربوون و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست
گەڕاونەتەوە سەر کاری خۆیان و هیچ زیانێکی بۆ سەر بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و
بەشێوەیەکەی ئاسایی دەستیان بە کارەکانیان کردووەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی
چوارشەممە هێرێکی موشەکی کرایە سەر کۆمپانیای دانەغاز لە سنوری چەمچەماڵ.