سەردێڕ:

بەشی وەرزشی دامەزراوەی ئێن ئاڕ تی مۆندیالی کوردستان دەکاتەوە

PM:12:40:23/06/2022

9632 جار خوێندراوەتەوە

بەشی وەرزشی دامەزراوەی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، خولێکی یاری تۆپی پێ بۆ وەرزشکارانی کوردستان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەکاتەوە لەژێر ناوی مۆندیالی کوردستان. دەشڵێت، "براوەی خوولەکەش بڕی ١٠ هەزار دۆلاری پێدەدرێت".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی وەرزشی دامەزراوەی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، خولێکی یاری تۆپی پێ بۆ وەرزشکارانی کوردستان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەکاتەوە لەژێر ناوی مۆندیالی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشداوە، براوەی خوولەکەش بڕی ١٠ هەزار دۆلاری پێدەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، خولەکە تایبەت دەبێت بە وەرزشکارانی کەرکوک و سەرجەم شارەکان و قەزاکان و ٣٢ تیپی شارە جیاوازەکان لەخۆ دەگرێت.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، هەر شار و قەزایەک دەتوانێت تیپێکی بەهێز بۆ خۆیان دروستبکەن و بەشداربن لەم مۆندیالە بەھێزە بە ناوی شارەکەیان یان قەزاکەیان.

باس لەوەشکراوە، هەر تیپێک ببێت بە براوەی خوولەکە، بڕی ١٠ هەزار دۆلاری وەک خەڵات پێدەدرێت.













گەلەری