سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

PM:12:16:23/06/2022

6632 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەنزیکەی ١ بۆ ٢ پلەی سەدی بەرزدەبنەوە. دەشڵێت، " ئاسمانی هەرێم بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بونى تۆزێکی سووک، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریەکەی نامێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ هەینی ئاسمانی هەرێم بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی هەرێم سبەینێ پلەکانی گەرما بەنزیکەی ١ بۆ ٢ پلەی سەدی بەرزدەبنەوە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی هەرێمدا هاتووە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٣٨

سڵێمانی : ٣٨

دهۆک : ٣٦

کەرکوک : ٤١

هەڵەبجە : ٤٠

سۆران : ٣٨

راپەرین : ٣٩

گەرمیان : ٤٣

ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی خۆلبارین رووی لە عێراق و هەرێم کرد و عامر جابری بەڕیوبەری میدیایی دەستەی کەشناسی عێراق بە ئاژانسی هەوڵی عێراقی رایگەیاندووە، پێنجشەممە "ئەمڕۆ" کاریگەرییەکانی خۆڵبارین کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما لە نێوان ٤٦ بۆ ٤٧ پلە جێگیر دەبێت.













گەلەری